قسەی وەزارەتی بەرگرییە
سوپای عێراق جلەکانی دەگۆڕێت؛ گرێبەستیان کردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە یادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق، سوپای ئەو وڵاتە جلوبەرگی سەربازەکانی دەگۆڕدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی بەرگری گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتی جلوبەرگدا كردووە.
6ی كانوونی دووەمی 2025، یادی سوپایە ئەو رۆژە لە عێراق پشوو و مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدرێ، ئەمساڵ جلوبەرگیشیان دەگۆڕن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدرێ رەنگ و دیزاینیان چۆن دەبێت.
وەزارەتی بەرگری عێراق سەبارەت بە گۆڕینی شێوازی جلوبەرگی فەرمی سوپای عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، گرێبەستیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتدا كردووە بۆ چاپكردنی ناسنامە و نیشانە بۆ سەرجەم سەربازان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی.
دوێنێ سێشەممە 25.12.2024 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی پارچە زەوییەك بە سەربازان و فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری.