جه‌مه‌دانیان به‌ دیاری پێدا

سودانى چه‌ند گه‌نجێكی خۆبه‌خشى كوردى خه‌ڵاتكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خەڵاتی نیشتمانیی بەخشینی بەسەر چەند گەنجێکی خۆبەخش دابەشکرد، له‌ناو ئه‌و گه‌نجانه‌ ژماره‌ه‌ك كورد بوون و ئارام ریشه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان بوو، جه‌مه‌دانییه‌كی ره‌شوسپی به‌دیاری به‌خشییه‌ سوودانى و له‌ملی كرد.

بۆنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، رۆژى جیهانیی كارى خۆبه‌خشی بوو، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى عێراق كه‌ سه‌ر به‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌، پێشبڕكێی بۆ گه‌نجه‌ خۆبه‌خشه‌كانى پارێزگاكانى عێراق ئه‌نجام داوه‌، كه‌ له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك گه‌نجێكی خۆبه‌خش دیاری بكه‌ن.

سودانى له‌ وته‌یه‌كدا خه‌ڵاتكردنى ئه‌م گه‌نجانه‌ى به‌ خه‌ڵاتكردنى مرۆیی وه‌سفكرد به‌وپێیه‌ى كه‌ كاره‌ خۆبه‌خشه‌كانیان له‌پێناو مرۆڤایه‌تییه‌.

عێراق

عێراق "خۆبه‌خشی ساڵ" له‌ سنوورى سلێمانى دیاریده‌كات