وێنەی دەستگیرکردنی دواین ئەندامانی تۆڕی بازرگانی مادەی هۆشبەر. کەرکوک، ئەرشیف
لە کەرکوک
تۆرێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک، تۆرێکی بازرگانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد کە لە نۆ بازرگان پێکهاتبوون و سێ کیلۆ کریستاڵیشییان پێگیرا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مادە هۆشبەرەکان بە 964ـی وت، لەسەر زانیاری هەواڵگری لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی کاروباری مادەهۆشبەرەکانی کەرکوک، لە هەڵمەتێکی سێ رۆژیدا لە ناو شاری کەرکوک تواندرا تۆڕێکی بازرگانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی مادەی هۆشبەر دەستگیربکرێن، کە پێک هاتبوون لە نۆ بازرگان.
سەرچاوەکە وتیشی، لە کاتی دەستگیرکردنی دوایین ئەندامانی ئەو تۆڕە دەست بەسەر سێ کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو باندە بە فەرمانی دادوەر و بە مادەی 28 لە یاسای نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان بە ژمارە 57ی ساڵی 2017 دەستگیرکران.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر