964 ساغی کردەوە

ئایا شەوی رابردوو لە هەولێر كەس كوژراوە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە چەند پەیجێكی سۆشیال میدیا شەوی رابردوو ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت چەند كەسێك ئۆتۆمبێلێكی شینیان پێیە و كەسێك دەكوژن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، كەس نەكوژراوە و ڤیدیۆیەكە تۆماركردنی گرتەیەكە بۆ كارێكی یاسایی و خوێندن.

ڤیدیۆیەكە وەك ئاگر ناو كا بڵاوبووەتەوە، بەڵام هیچ میدیایەك روونكردنەوەیەكی پێویست و زانیاری دروست و لێدوانی فەرمی لەبارەوە بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام 964 وەك پیشەی هەمیشەیی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە كرد و كارزان ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە، چەند خوێندنكارێكی زانكۆی پۆلیتەكنینی هەولێر بەشی كارگێری و یاسان، كە بۆ پراكتیكی وانەكانیان لە بارەی بەڵگەی تاوان دیمەنێكی وەك كورتەفیلمێكیان تۆمار كردووە، كە دەردەكەوێت كەسێك دەكوژرێت، بەڵام لە راستیدا ئەمە تەنیا دیمەنێكە و هیچی تر.

وتیشی، “ئەو خوێندكارانە مۆڵەتی پۆلیس و ئاسایشیان وەرگرتووە بۆ ئەم كارە، ئەمە یەكەمجاریش نییە دیمەنی هاوشێوە تۆمار دەكەن، جاری پێشوو خۆمان لەگەڵیان بووین و هاوكاریمان كردن”.

هەر لە بارەی ئەو دیمەنە، كە لە گەڕەكی ئاری نزیك بەڕێوەبەرایەتیی مەفقودات بە شەو تۆمار كراوە، رزگار عەبدوڵا، کە هاوڵاتییەكی ئەو گەڕەكەیە بە 964ی وت، ڤیدیۆیەكە دوو شەو لەمەوبەر تۆمار كراوە و دیمەنەكان وەك كورتە فیلمێك بوون و بەشێكی هاوڵاتیانی گەڕەكەش لەوێبوون و بینیویانە.

10 ساڵە دوو هەزار و 600 کوردی ئێزدیی بێ سۆراغن

10 ساڵە دوو هەزار و 600 کوردی ئێزدیی بێ سۆراغن