شایەتحاڵێک بۆ 964
ئۆتۆمبێلەکەی سلێمانی بە خێرایی 160 لێیخوڕیەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە سلێمانی خۆی کرد بە بەینی دوو دوکاندا لەگەڕەکی برای ئەحەمەد و سێ سەرنشینی گیانی لەدەستدا، بە قسەی شایەتحاڵێک بە خێرایی 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لێیخوڕیەوە.
یەکێک لە خاوەنی دوکانەکان کە زیانی بەرکەوتووە بە 964ـی وت، دوکانەکەیان زیانی زۆری بەرکەوتووە بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلەوە، ئەو کەسانەشی کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە سووری بوون.
ئێستا تیمەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی