تابلۆ کۆنەکە بەسە
شۆفێرەکانی گەرمیان ئیتر پێویست ناکات بۆ گۆڕینی تابلۆکان ئۆتۆمبێلەکان ببەن
964+
ژوولی عەدنان
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگیاندراویکدا بڵاوی کردەوە کە چیتر پێویست ناکات شۆفێران بۆ گۆڕینی تابلۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن بەڵکو تابلۆ کۆنەکانیان بەسە.
لە راگەیاندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاوتووە، هەر هاوڵاتییەک بە مەبەستی نوێکردنەوەی ساڵانە یان گۆڕینی خاوەنداریەتیی ئۆتۆمبیلەکەی ”دوای تەواوکردنی ریکارە یاساییەکان”، بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێەکانیان ”پێویست ناکات ئۆتۆمبێلەکانیان بهێنن”، بەڵکو تەنیا تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان.
هەروەها باسیان لەوەش کردووە، کە بابەتەکە ئارەزوومەندانەیە و لە بەرامبەر پڕۆسەکەدا بڕی ”30” هەزار دینار وەک رسوومات وەردەگیرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ئەگەر یەکێک بیویستایە تابلۆی ئۆتۆمبیلەکەی نوێ بکاتەوە لە گەرمیان، پێویست بوو ئۆتۆمبێلەکەشی لەگەڵ خۆیدا ببات.