لە رێگای نێوان تەقتەق - کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

کەمێک پێش ئێستا لە لۆفەکانی پێش بازگەی ناحیەی شوان رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی تەقتەق – کەرکوک روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەڵام تەنیا تەرمی یەکێکیان براوەتە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب و ئۆتۆمبێلی تەکسی روویداوە، بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان دوو کەس زیاتر گیانیان لە دەستداوە و بریندارەکانیش بارودۆخیان خراپە.

دکتۆر نەبەز حەمەخان، دکتۆر لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق بە 964ـی وت، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا روویداوە، تەرمی یەکێکیان هێندراوەتە نەخۆشخانە، بە پێی شایەتحاڵەکان بێ کەسی تریش گیانی لە دەست داوە و برینداریش هەیە بەڵام نەهێنراوەتەوە لای ئێمە.

وتیشی، رووداوەکە لە پێش بازگەی ناحیەی شوان روویداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا چوار کەس بریندار بوون