داوای بەهەمیشەییبوون دەکەن

نزیکەی 45 کارمەندی تەندروستی زاخۆ گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نزیکەی 45 کارمەندی تەندروستی زاخۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەکە گردبوونەوە و داوای بەهەمیشەییبوون دەکەن.

موئەیەد جامی، نوێنەری کارمەندە ناڕازیبووەکان بە 964ـی وت، “ئێمە لە نۆ بۆ 15 ساڵ و بەبێ دابڕان دەوام دەکەین کە بەشێکمان خۆبەخشانە کار دەکەن، بەڵام کەس گوێمان لێناگرێت”.

وتیشی، “مافی خۆمانە داوای بەهەمیشەییبوون و دامەزراندن بکەین وەک هەموو فەرمانبەران و کارمەندانی ناوچەکانی دیکەی کوردستان”.

هاوکات د. سیروان ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ  بە 964ـی وت، ” مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ بەهەمیشەییبوونی فەرمانبەران ئەوان ناگرێتەوە، بەڵام داواکەیان رەوایە، بۆیە بەنوسراوێکی فەرمی داوا لە وەزیری تەندروستی دەکەین، رێگەچارەیەک بۆ ئەم کارمەندانە بدۆزنەوە”.

دوێنێ یەکشەممە 24.11.2024 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە گشتاندنێکدا 14 مەرجی تایبەت بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دیاریکرد  و ئەوەش بەشێک لە کارمەندان و فەرمانبەرانی نیگەران کردووە.

وەزارەتی دارایی مەرجەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەر...

وەزارەتی دارایی مەرجەکانی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاشکرا کرد