هەزار مەتر زیاترە

پڕۆژە ئاوەکەی قوڕەبەگی بەحرەکە تەواو بوو

964+

ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی قوڕەبەگ سەر بە ناحیەی بەحركەی هەولێر تەواو بوو، ئەوەش پاش ئەوەی کەمتر لە شەش مانگ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری هەولێر بەشێوەی راستەوخۆ جێبەجێ کرا.

گوژمەی پڕۆژەکە، لەسەر بودجەی فریاکەوتنی پارێزگای هەولێر دابینکرا کە بڕەکەی، 44 ملیار و 771 ملیۆن و 500 هەزار دینار بوو.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاوی دەوروبەری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 17.11.2024 دەڵێت، پرۆژەکە پێکهاتووە لە تۆڕێکی ئاو بە درێژی هەزار و 370 مەتر، هەروەک بۆری پۆلی ئەسیلین 16 بار و 10 بار بەکارهاتووە.

قەبارەی بۆرییەکان بەگوێرەی میکانیزمی ناوچەکان گونجێندراوە و هەریەک لە ملیمەکانی؛ بۆری 110 ملیم بە درێژی 630 مەتر، بۆڕی 90 ملیم بە درێژی 400 مەتر و بۆری 63 ملیم بە درێژی 300 مەتر و بۆری 50 ملیم بە درێژی 40 مەتر بەکارهاتووە.

جگە لە سوودی دانیشتووانی گوندەکە، لە پڕۆژەکەدا، دروستکردنی يەك بارستەی کۆنکریتی و يەك مەنهۆڵ دروست کراوە، هەروەک ژوورێکی ترومپا نۆژەن کراوەتەوە، لەسەر هەمان بڕە گوژمە و دروستكردنى ستاند و دانانى تانکی قەبار 21 مەتر سێجا جێبەجێ کراوە.

گوندی مڕە دەبێتە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی خۆی

گوندی مڕە دەبێتە خاوەنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی خۆی

لە راپەڕین 180 ماڵ لە بێ ئاوی رزگاریان بوو

لە راپەڕین 180 ماڵ لە بێ ئاوی رزگاریان بوو

هاوڵاتیانی باتیفا کێشەی ئاویان نەماوە و ئێستا دەبێت تە...

هاوڵاتیانی باتیفا کێشەی ئاویان نەماوە و ئێستا دەبێت تەوافە ببەستن

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی...

لەمەودوا مەترسی بومەلەرزە هەیە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی