"وشکەوەرد" له دێرزه‌مانه‌وه هه‌بووه
له گوندێكى كوردستان به شێوازێكی تایبه‌ت ده‌ست به چاندنى گه‌نم كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندى كرپچنه‌ى سنوورى گه‌رمیان، به شێوازێكی تایبه‌ت ده‌ست به چاندنى گه‌نم كرا، شێوازه‌كه وشكه‌وه‌ردی پێده‌ڵێن و به قسه‌ى جوتیاره‌كه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ى له گه‌نمى ئاسایى زیاتره.
شێخ جه‌مالى كرپچنه، دیارترین جوتیاری نموونه‌یی به 964ـى وت تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م شێوازه‌ى چاندنى گه‌نم كه هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه هه‌بووه زه‌ویه‌كه‌ى چه‌ند جارێك ئاماده ده‌كرێت و دواى چاندنیشی چاوه‌ڕێى بارانى په‌ڵه ده‌كرێت.
وتیشی “ئه‌و زه‌ویه‌ى گه‌نمه‌كه‌ى لێ ده‌چێندرێت له‌مانگى ئاداره‌وه تاوه‌كو مانگى ئه‌یلوول چه‌ند جارێك به خه‌رماشه ده‌كێڵدرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌م بارانى په‌ڵه گه‌نمه‌كه سه‌وز ده‌كات و گه‌نمێكى به بڕشت ده‌رده‌چێت و له‌كاتى بێ بارانیشدا گه‌نمه‌كه تاوه‌كو 15 رۆژ به‌رگه‌ى بێ ئاوى ده‌گرێت.
بۆ ئه‌مساڵ شێخ جه‌مال، نزیكه‌ى چوار تۆن گه‌نمى به‌وشێوازه چاندووه، چاوه‌ڕێیه مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو بێت بۆئه‌وه‌ى دروێنه‌ى بكات، ده‌شڵێت “10 رۆژ پێش گه‌نمه ئاساییه‌كه دروێنه ده‌كرێت”.