43 ملیۆن دیناری تێچووە

رێگای قوتابخانەی گوندی قوڵقوڵە قیرتاو کرا

964+
ئەحمەد مستەفا

گوندی قوڵقوڵە لە ناحیەی بەکرەجۆی سلێمانی، کە پێویستی بە 300 مەتر قیر بوو، دواجار قیرەکەی بۆ کرا و بە قسەی رێگاوبانی سلێمانی زیاتر لە 43 ملیۆن دیناری تێچووە.

رێگاوبانی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەسنوری پارێزگای سلێمانی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای قوتابخانەی گوندی قوڵقوڵەی خستووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەرێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی بە تیمێک کاری تێدا کردووە و بەرێوبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی سەرپەرشتی کردووە، کە بە گوژمەی 43 ملیۆن و 274 هەزار دینار، پارەی بۆ دابین کراوە.

درێژی رێگاکە 300 مەترە و پانی رێگاکە شەش مەترە، بەرێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی کارەکانی تەواو بووە.

هەڵبژاردن كۆتایی هات و قیرتاوكردن دەستیپێكردەوە

هەڵبژاردن كۆتایی هات و قیرتاوكردن دەستیپێكردەوە

"قیرتاوكردنی رێگای قەڵادزێ – ئیسێوە كەمتر لە ساڵێك دەخایەنێت"