ئەوەى پێویستە بیزانیت

کاتژمێر 7ـى بەیانى بنکەکانى دەنگدان دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

کاتژمێر 7ـى بەیانى ئەمڕۆ 20ـى ئۆکتۆبەرى 2024، بنکەو ناوەندەکانى دەنگدان بەڕووى 2.683.618 دەنگدەردا دەکرێنەوە.

هەڵبژاردنەکە بۆ خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە و یەکەمجارە دەنگدەران بە کارتى بایۆمەترى دەنگدان دەنگ دەدەن، ئەوەش رێگرى دەکات لە دووبارە دەنگدان، چونکە سیستەمەکە بە شێوازێک پڕۆگرامکراوە هەر کارتێک بەشدارى پڕۆسەکە بکات بۆ ماوەى 72 کاتژمێر دەوەستێت.

ئەوەى پێویستە لەبارەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانەوە بیزانیت:

کورسییەکان:

ژمارەى کورسى: 100

کورسى گشتى : 95

کورسى کۆتا: 5

کۆتایى ژنان: لانیکەم 30 کورسى

ژمارەى کورسى پارێزگاکان:

سلێمانى: 36 کورسى گشتى و 2 کورسى کۆتا

هەولێر: 32 کورسى و 2 کورسى کۆتا

دهۆک: 24 کورسى و 1 کورسى کۆتا

هەڵەبجە: 3 کورسى

دەنگدەران:

کۆى گشتى دەنگدەران: 2.899.578

دەنگدەرى گشتى: 2.683.618

دەنگدەرى تایبەت: 215.960

دەنگدان بەپێى پارێزگا (بازنەکانى هەڵبژاردن):

سلێمانى، کۆى گشتى دەنگدەر: 1.087.073

دەنگدەرى گشتى: 1.008.412

دەنگدەرى تایبەت: 78.661

هەولێر کۆى گشتى دەنگدەر: 1.22.906

دەنگدەرى گشتى:933.115

دەنگدەرى تایبەت: 89.791

دهۆک، کۆى گشتى دەنگدەر: 723.747

دەنگدەرى گشتى: 682.791

دەنگدەرى تایبەت: 40.956

هەڵەبجە، کۆى گشتى دەنگدەر: 60.252

دەنگدەرى گشتى:59.300

دەنگدەرى تایبەت: 952

لیستەکان و کاندیدەکان:

لیستە پەسەند کراوەکان 136

کاندیدە پەسەندکراوەکان 1191

کاندیدى پێکهاتەکان 38

کاندیدەکان بەپێى پارێزگاکان:

هەولێر: 395

سلێمانى: 516

دهۆک: 266

هەڵەبجە: 54

کاندیدەکان لەڕووى رەگەزییەوە:

نێر: 823 کاندید

مێ: 368 کاندید

کاندیدەکان لە رووى نەتەوەییەوە بۆ کۆتاکان:

تورکمان: 20 کاندید

مەسیحى: 18

ژمارەى بنکە و وێستگەکانى دەنگدان:

کۆى گشتى ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1431

کۆى گشتى ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 7070

بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى گشتى:

ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 1266

ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 6318

بنکە و وێستگەکانى دەنگدانى تایبەت:

ژمارەى بنکەکانى دەنگدان: 165

ژمارەى وێستگەکانى دەنگدان: 749

سێ وێستگەى دەنگدانى VIP لە بەغدا و هەولێر و سلێمانى هەیە