ده‌كه‌وێته‌ دواى هه‌ڵبژاردن

سۆران زیاتر له‌ 1000 ناوى فه‌رمانبه‌رانى ئاماده‌كردووه‌ بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى سۆران به‌شێك له‌ ئاماده‌كارییه‌كانى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ته‌واوكراون و زه‌ویش ئاماده‌كراوه‌، به‌ڵام دابه‌شكردنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ دواى هه‌ڵبژاردن.

ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بڵاویكرده‌وه‌، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سنووره‌كه‌یان دابه‌شكردنى زه‌وى بەشێوه‌یه‌كى كردەیی دەچێتە بواری جێبەجێكردن، لە ئێستاشدا لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران دیزاینی نەخشەکان کۆتایی هاتووە و کارتی زەویەکان ئامادە کراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لیژنەی باڵای دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رۆژانی پشووش بە چڕی كار لەسەر وردبینی ناوی فەرمانبەرانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن.

لە ئێستادا زیاتر لە هه‌زار ناو وردبینیان بۆ کراوە و دوای گەیشتنی لیستی ناوەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێدەكات.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە هەریەک لە ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشکردنی بەشێک لە زەویەکان کراوە.

له‌م رۆژانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت

له‌م رۆژانه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى زه‌وى ده‌كرێت