"قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت"

چه‌كى قه‌ره‌بووى ماده‌ى ماده‌ى 140 بۆ 100 خێزانى دیكه‌ ئاماده‌كراوه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نوسینگەی کەرکوکی ماددەی 140 ژماره‌یه‌ك خێزانى ئاواره‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ سه‌ردانى ئۆفیسه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كی قه‌رەبوو، ناوی خێزانه‌كانیشی به‌ لیستێك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

هەروەکو پێشتر دابەشکراوە، هەر خێزانێک بڕی 10 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو وەردەگرێت و ئەو قەرەبووە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە، کە لەسەردەمی رژێمی بەعس ئاوارە و دەربەدەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، یان بە پێچەوانەوە ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بوون.

کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاند، ژماره‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى ئه‌مجاره‌ سوودمه‌ندى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ده‌بن 100 خێزانن.
وتیشی “ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژى 13.10.2024 سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كانیان”.

رۆژى 29.8.2024 لیستێكی دیكه‌ى چه‌كى قه‌ره‌بوو به‌سه‌ر 475 خێزان دابه‌شكران ، كه‌ 100 چەکیان بۆ خێزانە ئاوارەکان بوون لە کەرکوک و 375 چەکەکەی دیکەش درایە خێزانە هاوردەکان لە بەغداد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خێزانه‌ ئاواره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و دواوشی له‌و 100 خێزانه‌ ئاواره‌یه‌ كرد له‌كاتى سه‌ردانیان بۆ وه‌رگرتنى چه‌كه‌كه‌ بەڵگەنامە ئەسڵیەکان لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان لەگەڵ دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەکە لەگەڵ خۆیان ببەن.

دابەشکردنی چەکی قەرەبووی مادەی 140 بەسەر 475 خێزاندا دەست...

دابەشکردنی چەکی قەرەبووی مادەی 140 بەسەر 475 خێزاندا دەستیپێکرد