ژمارەیان 9000 کەسە

وەزارەتی دارایی: ئێمە بەرپرسنین لە خەرج نەکردنی پارە بۆ خانەنشینانی یەکەی 70

964+

توانا نەقی

کێشەی نەناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ خانەنشتینانی هێزەکانی یەکەی 70 چەند بارە بووەتەوە و وەزارەتی داراییش دەڵێت ئەوان بەرپرسنین لەو کێشەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کە ژمارەیان زیاتر لە نۆ هەزار کەسە و ماوەی شەش مانگە لەوەزارەتی دارایی عێراقەوە بەهۆی نەبوونی دۆسیە لەوەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرج نەکراوە.

دەشڵێت، چەند بەرپرسێکی ئەو هێزانە لە لێدوانەکانیاندا وەزارەتی داراییان بەهۆکاری دواکەوتنی مووچەی ئەو خانەنشینانە تۆمەتبار کردووە، بۆ خستنەڕووی راستیەکان و چەواشەنەکردنی رای گشتی لە شەش خاڵدا راستی ئەو بابەتە بخەنەڕوو.

وەزارەتی دارایی بەم شەش خاڵە کێشەی نەناردنی پارەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70ـی خستووەتەڕوو:

1- خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 هیچ دۆسیەیەکیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری نییە.

2- بەرپرسانی ئێستا و پێشووی هێزەکانی یەکەی حەفتا بەرپرسن لە کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە و لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا نەیانتوانیووە دۆسیەکانیان بگوازنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری.

3- بەپێی یاسا پێویستە سەرەتا دۆسیەی ئەو خانەنشینانە بچێتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە، دوای وردبینی و بەدواداچوون ئەگەر دۆسیەکانیان هیچ کێشەی نەبوو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری دەکرێت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی، دوای تەرخانی دارایی دۆسیەکانیان دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی.

4- سەرەڕای فشارەکان و دووبارە بوونەوەی کێشەی مووچەی ئەو خانەنشینانە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنها 200 دۆسیە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لەوەزارەتی پێشمەرگە کراوە، دوای وردبینی دەرکەوتووە کەموکوڕیەکی زۆر لە دۆسیەکانیاندا هەیە و دەبێت بگەڕێندرێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی 70.

5- لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو تا مانگی پێشووش لەسەر بڕیار و بەرپرسیاریەتی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری مووچەی مانگی تەمووزیان بۆ خەرج کرا، ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو خانەنشینانە هیچ تەرخانکراوێکی داراییان لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نییە.

6- بەپێی نووسراوی ژمارە ( 15717 ) کە لە ڕێکەوتی 15.8.2015 لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە تیایدا داواکراوە ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی 70 بە چ فەرمانێکی هەرێمی یاخود لەسەر بنەمای چ نووسراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران خانەنشین کراون بۆمان ڕەوانە بکەن، بەڵام دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە نۆ ساڵ هێشتا وەڵامی ئەو نووسراوەیان نەداوەتەوە.

کێشەى موچەى خانەنشینانى هێزەکانى 70 چارەسەرکرا

کێشەى موچەى خانەنشینانى هێزەکانى 70 چارەسەرکرا