15 تا 21ـى ئەم مانگە

وەزارەتى پەروەردە حەوت رۆژ پشووى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم هەفتەیەک پشووى فەرمى راگەیاند و بە بۆنەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمەوە، 15 تا 21ـى ئەم مانگە، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندنى پەروەردە، پشووى فەرمییە.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى پەروەردە، کە واژۆى ئالان حەمە سەعیدى وەزیرەکەى لەسەرە، لە 15ـى ئەم مانگەوە تا 21ـى مانگ، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن پشووى فەرمى دەبێت.

پشووەکە بەهۆى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە.

وەزارەتى پەروەردە ئەوەشى خستووەتەڕوو، رۆژى 22ـى مانگ دەوامى فەرمى لە ناوەندەکانى خوێندن، دەستپێدەکاتەوە.

بڕیارە، رۆژى 15ـى ئۆکتۆبەرى بانگەشەى هەڵبژاردن بوەستێت و 18ـى مانگ دەنگدانى تایبەت بەڕێوە بچێت و لە 20ـى مانگیش، هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرەلەمانى کوردستان، بچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان.

وەزارەتى پەروەردە حەوت رۆژ پشووى راگەیاند

وەزارەتى پەروەردە حەوت رۆژ پشووى راگەیاند