دوکانیان لێ تێکدراوە

کاسبکارانی سپیلک داوای قەرەبوو دەکەن

964+

ئاکام غەفور-سۆران

ژمارەیەک هاوڵاتى کە وەکخۆیان دەڵێت 50 کەسێک دەبن، پێشتر لە رێگاى سپیلک دوکانیان هەبووە، بەڵام دواى دەستپێکردن لە جوتسایدى سپیلک بۆ خەلیفان، دوکانەکانیان کەوتووتە بەر رێگاکە و تیکدراوە، ئێستاش کۆبوونەتەوە و داواى قەرەبوو دەکەن.

سەرگورد سەعید، یەکێکە لە دوکاندارەکان و قسەی بۆ 964 کردوە و دەڵێت، ئێمە نزیکەی 50 دوکاندارین، کە بژێوی ژیانی 200 خانەوادە لەسەر ئەو دوکانانە بوو، بەڵام دوو ساڵە دوکانەکانمان تێکدراوە و قەرەبوو نەکراینەوە.

دڵدار عومەر، دوکاندارێکی ترە و بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”لەگەڵ تێکدانی دوکانەکان ژیانمان زۆر قورس بووە و کار و کاسبیمان لێ تێکچوە، هەر چەندە بەڵێنمان پێ دەدەن کەچی کرداری نییە و داواکارین قەرەبوو بکرێینەوە، دوکانمان بۆ دروست بکەنەوە”.

لاى خۆیەوە، مەغدید ئەحمەد، قایمقامی قەزای خەلیفان، لەسەر ئەو پرسە قسەی بۆ 964  کردوە، ئەو باس لەوە دەکات کە ئەو دوکاندارانە پێش دروست کردنی دوکانەکانیان بەڵێننامەیان لێ وەرگیراوە کە شوێنەکەیان رێگەپێدراو نییە بۆ دوکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ناوی هەموویان تۆمار کراوە و قەرەبوو دەکرێنەوە.

“لەگەڵ تەواو بوونی رێگاکە لە شوێنێک کە کاریگەری نەبێت لەسەر قەرەباڵغی رێگاکە، بازاڕێک دروستدەکەین و لەوێ دوکان بەو کاسبکارانە دەدرێت””. ئەمە قسەی قایمقامی خەلیفانە بۆ 964.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

10 رۆژ سایدێکی رێگای خەلیفان - سپیلک دادەخرێت

10 رۆژ سایدێکی رێگای خەلیفان - سپیلک دادەخرێت