خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە
زانکۆی هەڵەبجە لە سبەینێوە بەشەناوخۆیی دابەش دەکات
964+
توانا نەقی
لە سبەینێ سێشەممەوە 1.10.2024ـەوە تاوەکو شەممەی داهاتوو زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆیەکان دەست دەکات بە دابەشکردنی بەشەناوخۆیی کوڕان و کچان و خوێندکاران دەتوانن بڕۆن وەری بگرن.
زانکۆی هەڵەبجە لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دابەشکرنی بەشەناوخۆیەکان بە پێی خشتەیەک دەبێت بۆ هەر چوار کۆلێژەکەیان و لە سێشەممەوە دەست پێ دەکات و جارێ خوێندکارانی ئێواران ناگرێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ بە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە هەموو بەشەکانیەوە دەست پێدەکات و رۆژی شەممە بە کۆلێژی زانست و بەشەکانی کۆتایی دێت.
خوێندکاران بۆ وەرگرتنی بەشەناوخۆیی پێویستە ئەم بەڵگانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:
– كارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسێتی و رەگەزنامە.
-كارتی زانیاری.
-پشتگیری نیشتەجێبوون رەسەن یان پشتڕاستکراوە.
-كۆدی ئاسایش.
-دوو وێنەی ڕرەنگاوڕەنگ.
-پشتگیری بەشی زانستی.
-زانیاری تەواو لەسەر ناو و ژمارەی گەڕەک و کۆڵان و شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکار.