شارەوانی هەڵەبجە:

لە پەیکەری عومەری خاوەر تا بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە

964+

شۆڕش قادری

شارەوانی هەڵەبجە دەڵێت، لە پەیکەری عومەری خاوەر تا بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری، هەڵواسینی پۆستەر و ریکلام بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکانی ئەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە، دەڵێت، جگە لە رێنماییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە پەیکەری شەهید عومەری خاوەر تا نەخۆشخانەی سەرا و لە نەخۆشخانەی سەرا تا بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجه، هەموو ریکلامێکی بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024 کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات

ئەمشەو کاتژمێر 12:01 بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات

تۆڕی چاودێرەکان: هەڵبژاردن پێویستی بە کەشوهەوایەکی ئا...

تۆڕی چاودێرەکان: هەڵبژاردن پێویستی بە کەشوهەوایەکی ئارام و سەقامگیرە