روخسارێکی دیکەی ئێران

فاتیمە مهاجرانی ئەو ژنەی بووەتە دەم سپی ئێرانییەکان

+964

ژووری هەواڵ

ژنێکی باڵاپۆش بە خەندەوە خۆیکرد بەناوی کۆڕی کۆمەڵێک رۆژنامەواندا، ئەمە یەکەمین کۆنفرانسی ژنە وتەبێژەکەی ئێران.

فاتیمە مهاجرانی وتەبێژی نوێی حکومەتی ئێرانە رۆژی 28ی ئابی ئەمساڵ لەلایەن پزیشکیانەوە دیارکرا بۆ ئەوەی ببێتە وتەبێژی حکومەتی ئێرانی، ئەمە یەکەمینجارە لە ساڵی 1979وە ژنێک لە ئێران ئەو پۆستە وەربگرێت، واتە لەو کاتەوە کە دەساڵاتەکەی شا رووخاوەو کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهاتووە.
فاتیمە ساڵی 1970 لە دایکبووەو لە بچووکترین ئەندامانی حکومەتی ئێرانە لە رووی تەمەنەوە.

ساڵی 1989 ئەندازیاری میکانیکی تەواوکردووە، ئەو سەردەمە تەنیا فاتیمەو کچێکی تر لە کۆلێژە وەرگیراون.

ئەمڕۆ فاتیمە لە بەردەم رۆژنامەواناندا دەکەوت و دەستی کرد بە کارەکەی، پێش ئەوەی هیچ بڵێت دەستی لەسەر سنگی داناو چەند ئایەتێکی لەبەر خۆیەوە وتەوە.

دەقی نامەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ تاڵەبانی

دەقی نامەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ تاڵەبانی

"ئێران لە خەیاڵی ئەوەدا بوو پرۆژەی ناوچەی بازرگانی ئازاد لە ئەستۆ بگرێت"

هەرێم و ئێران ژووری بازرگانی هاوبەش پێکدەهێنن و رێنمای...

هەرێم و ئێران ژووری بازرگانی هاوبەش پێکدەهێنن و رێنمایش بۆ بانگەشە دەردەکرێت