تیمەکان سەرقاڵى کوژاندنەوەین

تەنکەرێکى سووتەمەنى لە عەربەت گڕى گرت

بڕوا مەجید- شارەزوور

کەمێک لەمەوبەر، بەشى پێشەوەى تەنکەرێکى سووتەمەنى لە دەروازەى ناحیەى عەربەت گڕى گرت و تیمەکانى بەرگرى شارستانى نەیانهێشت ئاگرەکە بگاتە ئەو تانکیەى سووتەمەنییەکەى تێدایە.

زانا عەزیز، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى عەربەت بە 964ـى وت، هۆکارى رووداوەکە لەبەشى کارەبایى ئۆتۆمبێلەکە بووە و بەشى پێشەوەى گڕى گرتووە و ئێستا لە شوێنى رووداوەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە”.

وتیشى،” لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانییەوە رێگریکراوە ئاگرەکە بۆ بەشى پستەوەى تانکیەکە کە سووتەمەنى هەڵگرتووە بگوازرێتەوە”.