هۆڵه‌كانى نه‌شته‌رگه‌ری و منداڵبوونى تێدایه‌

له‌ ناحیه‌ى دینارته‌ بنکه‌ی ته‌ندروستى ده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ناحیه‌ى دینارتە، بۆیه‌كه‌مجار بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستى له‌ جۆرى A دروستده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت به‌ كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه‌ بارگرانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى ئاكرێ كه‌مده‌بێته‌وه‌.

له‌ سنوورى ناحیه‌ى دینارته‌ 97 گوند هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا له‌ 78 گونددا ژیان هه‌یه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌مووى چۆڵكراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌نیا یه‌ك بنكه‌ى ته‌ندروستی هه‌يه‌، كێشه‌وگرفتى جۆراوجۆر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى دروستبووه‌.

سه‌ربه‌ست سه‌برى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، بنكه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌ و له‌سه‌ر رووبه‌رى  مه‌تردوجا دروست ده‌كرێت، و 97% كاره‌كانى ته‌واوكراوه‌.

وتیشی “له‌ ناو بنكه‌كه‌ هۆڵه‌كانى له‌دایكبوونى منداڵان و نه‌شته‌رگه‌رى و هۆڵى نووستنیشی تێدایه‌، كه‌ شوێنى 12 نه‌خۆش ده‌بێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، بنكه‌كه‌ى ئێستایان ئه‌وه‌نده‌ پێشكه‌وتوو نییه‌ و له‌سه‌ر رووبه‌رى نزیكه‌ى 400 مه‌تر دووجا دروستكراوه‌ و وه‌ك پێویستى نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌ت به‌ ته‌واوى هاوڵاتیان له‌ سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌كه‌یان بكات.

بودجه‌ى دابینكراو بۆ بنكه‌كه‌ 557 ملیۆن دیناره‌.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستاش هاوڵاتیانیان بۆ هه‌ندێك چاره‌سه‌ر روو له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاى ئاكرێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م بنكه‌ نوێیه‌ بارگرانیش له‌سه‌ر ئاكرێ نامێنێت.

گوندێكی دینارته‌ یه‌ك ماڵى لێده‌ژی و ئه‌ویش كۆچه‌ری...

گوندێكی دینارته‌ یه‌ك ماڵى لێده‌ژی و ئه‌ویش كۆچه‌رییه‌