• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە

دوکانێکی زێڕەنگەر _ وێنە: 964

بەهیچ ناوەستێت

نرخى زێڕ بەردەوامە لە بەرز بوونەوە

964+

وریا فەتاح

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، عەیار 21 یەک مسقاڵى 545 هەزار دینارە.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە ڕێژەی 1% بەرزبوەوە و گەیشتە 2579 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک کە ئەوەش بەرزترین ئاستە تۆماری کردوە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مساقڵ و چارەگێکە

نرخەکانى زێڕ بۆ ئەمڕۆ شەممە 14.9.2024 لە هەولێر بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24 بە 622 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 22 بە 570 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 بە 545 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18 بە 467 هەزار دینارە

نرخەکان لە سێڤین ئیبراهیم، زێڕەنگەرى هێنەر لە هەولێر وەرگیراون، وەک باسى دەکات، بازاڕ سستە و کڕین و فرۆشتن هاوسەنگە.

"زێڕ بەرزە و خەڵک ناچار نەبێت نایکڕێت"

تاوانی تیرۆرستی لە عێراق 82% کەمی کردووە؛ تەلەفۆنێکی نوێشیان داناوە

دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق؛ هاوڵاتی و ژمارەیەک پۆلیس دەردەکەون _ وێنە: هادی میزبان AP

میقداد میری زانیاری نوێی پێ بوو

تاوانی تیرۆرستی لە عێراق 82% کەمی کردووە؛ تەلەفۆنێکی نوێشیان داناوە

964+
ئەحمەد مستەفا

عێراق ئەمساڵ بە ئەمن و ئەمانترین ساڵ ناو دەبات و  بۆ ساڵی داهاتوو ژمارە 911 دەکات بە ژمارە تەلەفۆنی فریاگوزاری هاوڵاتیان و 24 کاتژمێر کارا دەبێت، تا هاوڵاتی هەر گرفت و کێشەیەکی هەبێت دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بکات و بچن بە هانایەوە.

وەزرەتی ناوخۆی عێراق، داتای تاوانەکانی بڵاو کردەوە، تەنیا کردەوەی تیرۆرستی لە ساڵی 2024 بە رێژەی 82% کەمی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024، میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ پلانی پشووەکانی سەری ساڵ و داتا و ئاماری ئەمساڵ سازکرد و بە میدیاکانی وت، سزای توندی ئەو كەسانە دەدەن، كە لە كاتی ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا تەقە دەكەن و یاساكان پێشێل دەكەن.

باسی لەوەشکرد، ساڵی 2024 ساڵێكی پڕ بوو لە ئاسایش بۆ عێراق، هەروەها وەزارەتی ناوخۆ توانا ئەلیكترۆنییەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان بەهێز کردووە، هەروەها تاوانەكان بە ڕێژەی 18% كەم بووەتەوە، تاوانەكانی رفاندن و دزیكردن بە رێژەی 20%كەم بووەتەوە ، تاوانە تیرۆریستییەكانیش بەڕێژەی لە 82% كەم بووەتەوە.

میری ئەوەی خستەڕوو، بۆ یەكەمجار لە مێژووی وەزارەتەكەیاندا، گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی كۆریدا كراوە بۆ كڕینی دوو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە، هەروەها نەخۆشخانەیەكی تایبەت بۆ هێزەكانی ناوخۆ دادەمەزرێت، هەروەک وەزارەتی ناوخۆ لە هەوڵدایە بۆ بەسیستەم كردنی سەرجەم كارەكان بۆ رێگریكردن لە گەندەڵی.

لە بارەی خزمەتەگوزاری نوێی فریاگوزاری، “لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە هێڵی فریاکەوتن بە ژمارە 911 كارا دەبێت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و هەر پێویستیەکی پەیوەست بە فریاکەوتنی بەپەلەیان هەبوو دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکەن”، میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وای وت.

عێراق دەبێتە ئەندامی دادگای نێودەوڵەتی تاوان

عێراق دەبێتە ئەندامی دادگای نێودەوڵەتی تاوان

عێراق دەست لە سێدارە هەڵناگرێ؛ 82 تاوانبار ملیان کراوە ?...

عێراق دەست لە سێدارە هەڵناگرێ؛ 82 تاوانبار ملیان کراوە بە پەتا