لە بەغدا

خۆی كردبووە لیوای پاسەوانی سودانی و دەستگیر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە خۆی وەک لیوای یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق ناساندووە.

لە راگەیەندراوێکی ئاسایشی عێراقدا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 8.9.2024 بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەغدا، توانیویانە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستکراوەکان، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە خۆی وەک لیوایەكی سەربازی نیشانداوە و گوایە پاسەوان و یاوەری سەرۆکوەزیرانە، بە ئامانجی ئەوەی فشار بخاتە سەر فەرمانبەرانی پێشکەوتووی زانکۆکان و فەرمانگەكانی حكومەت، بۆ ئەوەی مامەڵەی وەبەرهێنانی بۆ جێبەجێ بكەن و رەزامەندی بەدەست بهێنێت، دواتریش ئەو رەزامەندییانە بفرۆشێتە وەبەرهێنەر و بازرگانەكان وەبەرهێنان.

هەروەها راگەیاندراوەكە باسی ئەوەی كردووە، ئەو كەسە لە كاتێكدا دەستگیر كرا، كە لە هەوڵی ئەوەدابوو دەست بەسەر پارچە زەوییەكدا بگرێت لە بەغدا، كە موڵكی یەكێك لە وەزارەتەكان بووە.

ئاشكراشیان كردووە، “تۆمەتبارەکە پێشتر خۆی وەک راوێژکاری پارێزگاری ئەنبار نیشانداوە بۆ بەدەستهێنانی وەبەرهێنان بە نایاسایی، جگە لەوەی پێشینەی دۆسیەی ساختەکاری و فێڵبازی هەبووە”.

ئاسایشی عێراق ئاماژە بەوە دەكات، تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنە دادوەرییەكان كراوە بۆ ئەوەی بە پێی یاسا سزای خۆی وەربگرێت.

سودانی بۆ هاوپەیمانان: پاشماوەکانی داعش  مەترسیدار نین

سودانی بۆ هاوپەیمانان: پاشماوەکانی داعش مەترسیدار نین