لە کەرکوک
کارێزى حاجى بێخانى خرایە لیستى میراتى جیهانی شوێنەوارەکان
964+
وریا فەتاح
کارێزى گوندى حاجى بێخان لە کەرکوک کە قوڵایى ئاستى ئەوەکەى بۆ 150 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، خرایە لیستى میراتى جیهانى شوێنەوارەکان.
وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق بڵاوى کردەوەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکانی 75ـەمینى ئەنجومەنی جێبەجێکاری لیژنەی نێودەوڵەتی ئاودێری ICID کە لە شاری سیدنی ئوسترالیا لەنێوان (1بۆ 7-9-2024) بەڕێوەچوو، تیایدا کارێزی (حاجى بێخان)یان خستە لیستى میرانى جیهانى شوێنەوارەکان.
وەزارەتەکە ئەوەى بە دەستکەوت هەژمارکردووە بەتایبەت بۆ پاراستنى ناوچە شوێنەوارییەکان و کارێزەکان و سەرچاوەکانى ئاو.