بەرۆکمان بەرنادات

دیسان پلەی گەرمابەرزدەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

جارێکیتر پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان کەمێک بەرز دەبنەوە و لە کەرکوک و گەرمیان دەگاتەوە 42 پلەی سیلیزی.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 7.9.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت .

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ یەکشەممە 8.9.2024 لەمڕۆ گەرمتر دەبێت و مەوادی بینین لە نێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی :: 38 پلەى سیلیزى

دهۆک : 39 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى

زاخۆ 39 پلەى سیلیزى

سۆران : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى

کەشەکە جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرەو نزمبوونەوە دەچن

کەشەکە جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرەو نزمبوونەوە دەچن