"ئێمه بووین ئێمه نه‌بووین!"
عێراق دوو بەیاننامەی جیاوازی لەسەر درۆنە توركییه‌کە دەرکردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ، عێراق دوو به‌یاننامه‌ى جیاوازی له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه توركییه‌كه له كه‌ركوك بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌پێش نیوه‌ڕۆدا ده‌ڵێت “ئێمه خستوومانه‌ته خواره‌وه” به‌ڵام به‌م ئێواره‌یه ده‌ڵێت “ئێمه نه‌مانخستووه‌ته خواره‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پێشنیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بڵاوكرایه‌وه و دەڵێت: هێزی ئاسمانی یەکەمجار تەقەی لێکرد بۆ ئەوەی دوور بکەوێتەوە، بەڵام گوێی پێنەدا، بۆیە بە سیستەمێکی فەرەنسی خرایە خوارەوە.
به‌ڵام له راگه‌یاندراوێكی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كه شانه‌ى ئه‌منى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه عێراق ئه‌و درۆنه‌ى خستبێته خواره‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زاندراوه درۆنه‌كه توركییه، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خستنه‌خواره‌وه‌ى ئه‌م درۆنه‌ى له رێگه‌ى به‌رگرى ئاسمانی عێراقیه‌وه ره‌تكرده‌وه.
روونیكردووه‌ته‌وه، تیمێكی ته‌كنیكى تایبه‌ت به به‌ڵگه‌ى تاوان و به‌رگرى ئاسمانى راسپێردراون لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى هۆكارى كه‌وتن و ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌باره‌ى رووداوه‌كه باس ده‌كرێن، بكه‌ن.