جگە لە "وتەی هەفتانە"

بەشی (كوردی) ماڵپەڕی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق چی تێدایە؟

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ماڵپەڕی فەرمیی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە سێ زمان هەواڵ و زانیارییەكان بڵاودەكاتەوە، بەڵام بەشی كوردیی ماڵپەڕەكە تەنیا یەك ئایكۆنی كراوەیە و ئەویش “وتەی هەفتانە”ی تێدایە، نوێترین پۆستیان بۆ ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە.

964 ئەمڕۆ لە كاتی بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی زانیاری لە بارەی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، سەرنجی كەوتەسەر بەشی كوردیی ماڵپەڕی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، دوای گەڕانێكی زۆر لەسەر ئایكۆنەكانی، دەرکەوت تەنیا یەك بەشی ئەكتیڤە، ئەویش “وتەی هەفتانە”یە.
بەڵام ئەویش جێی سەرنجە و دوا “وتەی هەفتانە” كە دانرابێت، رێكەوتی 11ی دیسەمبەری 2023ی بەسەرەوەیە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەشەكانی عەرەبی و ئینگلیزی زانیاری و هەواڵی زۆریان تێدایە، بەڵام دیسان دواهەواڵیش كە لە بەشی ئینگلیزی دانراوە، رێكەوتی 26ی حوزەیرانی لەسەرە و كۆنە.
ئەوەی بە روونی دەردەكەوێت، تەنیا بەشی عەرەبی چالاكە و دواهەواڵیان دوێنێ 21ی مانگ داناوە سەبارەت بە كۆبوونەوەیەكە لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمساڵ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە بڕیارە 20.10.2024 بەڕێوەبچێت.

لینکی ماڵپەڕەکەش ئەمەیە

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کور...

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە