ریش سپی کۆچی دوایی کرد و بەکر رەشیدیش لە نەخۆشخانەیە

+964

پەرستۆ ساڵح

ئەکتەری شانۆ و سینەماکاری ناسراوی هەولێر غازی غەفور کۆچی دوایی کرد، بەکر رەشیدیش وێنەی دواساتەکانی تەمەنی بڵاودەکاتەوە.

شەوی رابردوو چوارشەممە 25ـی کانونی دووەم، غازی غەفور پاش ماوەیەک مانەوەی بە نەخۆشی دوورکەوتنەوەی لە هونەر گیانی لەدەستدا و لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بە خاک سپێردرا، لە هەمان شەودا دەرهێنەر و ئەکتەر بەکر رەشید وێنەیەکی لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین بڵاوکردەوە و دەڵێت “بەرەو دوا ساتەکانی ژیان بەدەم خەندەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی 964 لە دوو مانگی رابردوودا بەکر رەشیدی تەمەن 47 ساڵ ناسراو بە کەسایەتی “شێرکۆ” لە درامای گەردەلول بەهۆی نەخۆشی شەکرە و جەڵتەوە، بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کرا، پاشان رەوانەی دەرەوەی وڵات کرا.

غازی غه‌فور لەلایەن هونەرمەندانەوە نازناوی “ریش سپییەکەی” پێبەخشراوە، برای فەرهەنگ غەفور بەرێوبەری گشتی رۆشنبیری هونەری هەولێرە، بەشداری لە چەندین و شانۆیی و درامادا کردووە وەک “کۆلارە، شانۆیی سەرفرازی”.