کاتژمێرەکان دیاری کراوە

پاسپۆرتی گەرمیان: رۆژانە دەتوانن بە ئەلیکترۆنی نۆرە بگرن

+964

توانا نەقی

ئێستا رۆژانە ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە بۆ هاوڵاتیان بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، پاسپۆرتی گەرمیانیش ئەو کاتژمێرانەی بڵاوکردووەتەوە کە دوتوانن نۆەری تیادا بگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێستادا رۆژانە بە بەردەوامی سیستەمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت.

دەشڵێت، لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی حجزی ئەلیکترۆنی پاش هەڵبژاردنی رۆژی حجز لە بەشی خوارەوەی کە دەکاتە کاتژمێری هاتن تەنها ئەم کاتژمێرانە هەڵبژێرن و کاری پێ دەکرێ کاتژمێر ( 9 – 10 – 11 – 12 ) واتە کاتژمێرەکانی ( 8 – 1 – 2 – 3 – 4) هەڵبژێری کاری پێ ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە پێداویستیە سەرەکییەکان ئەوە کە دەبێت هاوڵاتی ڤیزا کارت یان ماستەر کارتی پێبێت و دیناری عێراقی تیادا بێت بۆ پێدانی رسومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.

پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی:

– هەبوونی نۆرە گرتن لەو بەروارە سەردانمان بکە کە پێشتر دیاریت کردووە و پێویستە وێنەی ئەو بارکۆدەی لە کۆتایی سەرەگرتنەکە بۆت هاتووە لە سەر موبایلەکەت بێ یان لە سەر پەڕەیەک کۆپی بکەو لە گەڵ خۆت بیهێنە بەکاردێت بۆ رایی کردنی مامەڵەکەت.

– پێویستە کارتی بانکی ماستەر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی رسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە بۆ هەر پاسپۆرتێک.

– کارتی نیشتمانی رەسەن.

– کارتی زانیاری رەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری کەلار – دەربەندیخان – کفری – خانەقین بێت.

– پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

– بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو ( کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+ پاسپۆرتی باوک و دایک یان کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر پاسپۆرتیان هەبێت.

– بۆ مندال خوار 18 ساڵ، کارتی نیشتمانی خۆی، کارتی نیشتمانی باوکی، کارتی زانیاری باوکی، پاسپۆرتی باوک و دایک یان کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر پاسپۆرتیان هەبێت.

– بۆ هاوڵاتیانی سەروو 18 ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی خۆی، کارتی نیشتمانی باوکی و کارتی زانیاری باوکی.

– ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن، کارتی نیشتمانی خۆی، کارتی نیشتمانی دایکی، کارتی زانیاری بە ناوی دایکی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ سەرەگرتن لە ئێستاد سیستەمەکە 24 کاتژمێر بە بەردەوامی رۆژەکانی هەفتە کارایەو هاوڵاتیان دەتوانن کات و رۆژی سەردانیان دیاری بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی.

نۆرەگرتنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ سێ رۆژی ئەم هەفتەیە ک...

نۆرەگرتنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ سێ رۆژی ئەم هەفتەیە کارا کرا