کەی بەهار
فیلمی شاردنەوەی سەدام گوناحە لە کوردستان هەیەو پیشان دەدرێت
+964
بڵند عەلی
کەی بەهاری دەرهێنەر میوانی ئەم هەفتەیەی پۆدکاستی سکرین شۆتە و دەڵێت، کاتێ سەیری فیلمی شاردنەوەی سەدام دەکەم کە دێمە دەرەوە هەستم دەکرد من جاشم
کەی بەهار دەشڵێت ئێمە ئەستەمە کورد بتوانێت لەگەڵ عەرەبی شیعە و سونە بژیت، چونکە برینەکەی نێوانمان هێندە قوڵە ئێستا بووە بە شێرپەنجە
وەک دەزانین کەی بەهار ساڵانێکی زۆری سەرقاڵی دروستکردنی کاری دۆکیۆمێنتاری و کورتە فیلمی فیکشنە، بەڵام دەڵێت بە درێژایی هەموو ئەو فیلمانەی درووستم کردوون تا ماوەیەک پێش ئێستا هەستم نەدەکرد کە ئامادە بم بۆ ئەوەی بتوانم فیلمێکی درێژی فیکشن درووست بکەم، ئەگەر بمویستبایە دەمتوانی پێش نزیک لە 20 ساڵ وابکەم کە نزیکی نیو ملیۆن دۆلاریان خستە بەردەستم کە فیلمێکی سینەمایی پێ دروستکەم، بەڵام من ئامادە نەبووم
کەی بەهار بە کۆتا کاری فیلمێکی فیکشنی سینەماییە کە لە ئێستادا لە قۆناغی گەشە سەندن دایە و قەرارە کەیت وینسلێتی ئەکتەرێکی بەریتانییە، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی سینەمای هۆڵیود، بەناوبانگترین فیلمی تایتانیک بوو، کە رۆڵی رۆزی تێدا دەبینی
.هاوکات کەی بەهار بە بڵند دەڵێت ئەگەر ئینگلیزییەکەت باشە هیواخوازم رۆژێک کەیت وێنسڵێت بێتە جێگەی من و پۆدکاستی لەگەڵ بکەیت
لەم لینکەوە بینەری پرۆگرام بن