دوو کەسی دیکەش بریندار بوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسیک گیانی لە دەست دا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمیک پیش ئێستا لە دووڕیانی گوندی سێکانی لە دەشتی نەینەوا سەر بە شارەدێی باشیک ئۆتۆمبێلێک خۆی بە سێ کەسدا کێشا ویەکیکیان گیانی لەدەست دا.

نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندرووستی بەردەڕەش بە 964ی وت، ”سێ کەس گەیێندرانە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش، یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو، کە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵە خەڵکی گوندی سێکانیانە و و پیاوێک و منداڵێکی تر بە سووکی بریندارن و ئیستا لە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش چارەسەری پێویست وەردەگرن و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

وتیشی، تەڕمی پیاوەکە لە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش بەرەو پزیشکی دادی ئاکرێ گواسترایەوە بۆ ئەوەی کاری پێویستی بۆ بکرێت و دواتر رادەستی خاوەنەوادەکەی دەکرێتەوە.

ئەکرەم گۆران، هاوڵاتییەکی گوندی سێکانییە بە 964ی وت، ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی “ نازم ئەنوەر سۆفییە” و باوکی پێنج منداڵە و خۆی کەسێکی پەکەوتوو بوو، و بریندارەکەش خەڵکی گوندی جووجەرەیە و پیشەی پێشمەرگەیە، هەروەها خاوەن ئۆتۆمبێل لە موسڵ گەڕاوەتەوە و تووشی ئەم رووداوە بووە، هەر لە شوینی رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن