کۆگایەک سووتا

ئاگر بەغداشى گرتەوە

964+

وریا فەتاح

ئاگرێکى گەورە لە کۆگایەکى ناوچەى شۆرجەى بەغدا کەوتووەتەوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانیش توشى ئاستەنگى بوون لە کۆنتڕۆڵکردنیدا.

وەلید تەمیمى، فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەغدا بە 964ـى رایگەیاند، تیمێکى زۆرى ئاگرکوژێنەوەمان ناردووە بۆ ئەو ئاگرە گەورەى لە کۆگایەکى گەورەى ناوچەى شۆرجەى ناوەراستى بەغدا دروستبووە.

تەمیمى لە راگەیەنراوەکەیدا جەختى لەوە کردووەتەوە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانى بەرگرى شارستانى پێویستە بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانى وەزارەتى ناوخۆ و بەرگریش بنێردرێنە شوێنەکە.

پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە ئاشکراى کرد، بەهۆى بوونى دیوارە کۆنکرێتییە گەورەکان، ئەرکى تیمى بەرگرى شارستانى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە قورسبووە و لە ئێستادا سەرقاڵى ئەوەن ئەو کۆنکرێتانە هەڵبگیرێن و ئۆتۆمبێلەکانى ئاگرکوژێنەوە بگەنە شوێنى ئاگرەکە.

هۆکاری ئاگرەکەی باڵەخانەی تولیب

هۆکاری ئاگرەکەی باڵەخانەی تولیب "کۆسەرە" بووە