لە پردێ

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ پۆلیسێك گیانی لەدەست دا

964+
كاروان ساڵحی ـ كەركوك

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان كەركوك – پردێ، هاوڵاتییەك گیانی لە دەست دا و دووی دیكەش بریندار بوون.
درەنگانێكی شەوی سێشەممە 2.7.2024 بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لە سەر رێگای نێوان كەركوك بۆ ناحیەی پردێ و بە دیاریكراوی لە نزیك گوندی گورەزەیی و لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری تویۆتا بە هۆی بەهێزی بەیەكدادانی نێوانیان یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان وەرگەڕا.
حاجی ئەتیلا، شایەتحاڵێك لە شوێنی رووداوەكە بە 964ـی وت، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕا دەستبەجێ گیانی لە دەست دا و هاوسەرەكەی و منداڵەكەشی بەسەختی برینداربوون، ئۆتۆمبێلی بەرامبەر تەنیا زیانی ماددی بەركەوتووە.

وتیشی “ئەو شۆفێرەی گیانی لە دەست دا پيشەی پۆلیسە لە بنكەی پۆلیسی پردێ، پاشان تەرمەكە و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی كران.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ پردێ ئه‌و كه‌سانه‌ سزا ده‌درێن كه‌ ئاگر له‌ زبڵ...

له‌ پردێ ئه‌و كه‌سانه‌ سزا ده‌درێن كه‌ ئاگر له‌ زبڵ و خاشاك به‌رده‌ده‌ن