بەرێژەی ٪25 زیادیکردووە
رێکخراوێک: لە هەر چوار هاوسەرگیرییەک یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتاییهاتووە
964+
ژووری هەواڵ
ساڵی رابردوو لە هەر چوار حاڵەتێکی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان یەکێکیان بە جیابوونەوە کۆتایی هاتووە، رێکخراوێکیش دەڵێت، جیابوونەوە بەرێژەی 25% زیادیکردووە.
رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان، کە رێكخراویكی ناحكومی سهربهخۆیه، هاوکاری یاسایی بێبهرامبهر پیشكهش به ئافرهتان دهكات، رایگەیاند، ساڵی رابردوو لەکۆی 53 هەزار و 87 هاوسەرگیری، 14 هەزار و 312ـیان بە جیابوونەوە کۆتاییان هاتووە.
ئامارەکە بەگوێرە شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەم جۆرەیە:
– لە شاری هەولێر لەکۆی 17 هەزار و 543 هاوسەرگیری، پێنج هەزار و 857 جیابوونەتەوە
– لە شاری سلێمانی لەکۆی 20 هەزار و 427 هاوسەرگیری، پێنج هەزار و 438 جیابوونەتەوە
– لە ئیدارەی گەرمیان لەکۆی دوو هەزار و 618 هاوسەرگیری، 853 جیابوونەتەوە
– لە دهۆک لەکۆی 12 هەزار و 499 هاوسەرگیری، دوو هەزار و 164 جیابوونەتەوە
بەگوێرەی ئامارێکی دیکەی رێکخراوەکە، ساڵی رابردوو 13 هەزار و 489 سکاڵای توندوتیژی خێزان تۆمارکراوە.