سێ رۆژ چاودێری كرابوون
لە کەرکوک چهند مۆڵگهیهكى چەکدارانی داعش بۆردومانکران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە سنوری کەرکوک، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی چەکدارانی داعشی کرد و ژمارەیەک کوژراو هەیە.
کاتژمێر 6:30 خولهكى سهرلهبهیانى ئەمڕۆ پێنج شەممە 20.6.2024 هێزی ئاسمانی عیراق بۆردومانی دوو مۆڵگەی چەکدارانی داعشی لە سنوری کەرکوک كرد، بەپێی ئاماری سەرەتایی سێ چەکدار کوژراون.
بۆردومانەكه دوای ئەوە هات کە ماوەی سێ رۆژ بوو چاودێری جموجوڵی ئەو چەکدارانە دەکرا لەو سنورانەی بۆردومانکراوە.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری سوپای عێراق لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای چاودێریکردنیان شوێنی دوو مەفرەزەی چەکدارانی داعش دهستنیشانكرا، یەکێکیان لەسنوری رۆخانە کە بەوای چای ناسراوە لە داقوق و ئەوەی دیکەشیان لە ناوچەی وادی خەناجر بوو لە نزیک گوندی حەمرانیە سەر بە کەرتی ریاز.
وتیشی “تیمێکی لێهاتو و شارەزای هەواڵگری بەکەلوپەل و پێداویستى چاودێریکردن و سیخوڕیەوە چاودێرییان دهكردن، ئەوە بوو بەیانی ئەمڕۆ بۆردومان کران”.
ئاماژهى بهوهشكرد، تا ئێستاش کێوماڵکردنی ناوچەکە بهردهوامه.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن