سبەی دەرگای خۆکاندیدکردن دادەخرێت

کۆمیسیۆن: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتووە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون و سبەی پێنجشەممە دەرگای خۆکاندیدکردنی بەربژێرەکان دادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.6.2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەموو رێکارە یاسایی و کارگێڕی و دارایی و تەکنیکییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوبوون، لەدوای تەواوبوونی وادەی خۆکاندیدکردن، ژمارەی بەربژێرەکان رادەگەیەنن.

جومانە غەلای وتیشی، کۆمیسیۆن پەیوەندی بە لایەنی سیاسییەوە نییە و یاسا و پابەندبوون و بڕیارەکانی جێبەجێ دەکات بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی.

بەگوێرەی دواین مەروسومی سەرۆکایەتیی هەرێم، بڕیار بوو رۆژی 10.6.2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام لەو کاتەدا هەڵبژاردن نەکرا، چاوەڕوانکراوە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.

یونامی بەشدار دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەما...

یونامی بەشدار دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان