سەید سادق
تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کارتی مۆبایلی دزیوە
964+
توانا نەقی
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک پارە و ژمارەیەکی زۆر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی موبایلی لەدوکانێک دزی بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە کە بڕێک پارە و ژمارەیەک کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لە دوکانەکەیدا دزراوە.
دەشڵێت، ژمارەی ئەو کارتانەی کە لێی دزراوە 63 کارت بووە و هەروەها ئەو دزە هەوڵی شکاندنی قاسەکەشی داوە.
وەک لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە ئەو کەسە دوکانەکەی داوە بەسەریەکدا و شوێن بە شوێن دەگەڕێت بەدوای پارە و ئەوەی دەیەوێت بیبات.
تۆمەتبار (ئـ، أ، ف) لەدایکبووی 1989 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.