سەرپێچی کراوەتەسەر تۆڕەکانی کارەبا
بەهۆی سەرپێچییەوە کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دیناری دەستکەوتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
وتەبێژی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “له سنورى پارێزگاى سلێمانى له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌ی سه‌رپێچی له ماوه‌ی چوار مانگدا زیاتر له هەزار و 200 هاوبه‌شى كاره‌با به‌هۆى سه‌رپێچى و دهستكاریى پێوه‌رى كاره‌با سزادراون”.
بەهۆی هەڵمەتەکانەوە، کارەبای سلێمانی زیاتر لە 85 ملیۆن دیناری دەستکەوتووە، کە کۆی سزا و خەمڵاندنەکە 905 ملیۆن و 255 هەزار دینار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5.6.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی ئەوەشی بە 964 وت، “به‌پێی ئامارێكی به‌شی كاروباری وزه‌ی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، له ماوه‌ی نێوان 1.1.2024 بۆ 30.4.2024، لەلایەن لیژنه‌كانی به‌دواداچوونی سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با هەزار و 292 هاوبه‌شی كاره‌با به‌هۆی سه‌رپێچی و كاری نایاسایی سزادراون”.
رۆژانه لیژنەکان، به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رپێچی و كارێكی نایاسایی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با یاخود ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ر له‌لایه‌ن هاوبهشەکانەوە.
هەر به‌پێی ئاماره‌كه، كۆی بڕی سزاكه 85 ملیۆن و 100 هەزار دینار بووه، هه‌روه‌ها سه‌رپێچیكاران خه‌مڵاندنیان بۆ سه‌رفیاتی كاره‌با یاساییه‌كه‌یان كه بڕه‌كه‌ی 820 ملیۆن و 155 هەزار دینار بووه کردووە، سیروان محەمەد وتی، “واته كۆی سزا و خه‌مڵاندنه‌كه 905 ملیۆن دینار و 255 هەزار دینار بووە”.
“هه‌ڵمه‌تی سزا و سه‌رپێچییه‌كان، رۆژانه و به‌رده‌وام لەلایەن تیمەکانی گواستنەوەی وزە و کارەبای سلێمانی بەردەوامی ده‌بێت بۆ پاراستنی سامانی گشتی و رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی كاره‌با و سهرپێچیكردنه سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با”، وتەبێژی کارەبای سلێمانی وای وت.