لەسەر داوای عێراق

یونامی بەشدار دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

964+

ژووری هەواڵ

نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی)، بەر لە کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بەشدار دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ئەمەش لەسەر داوای بەغدایە.

بەگوێرەی دواین راپۆرتی یونامی، كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە پەسەندكرا، لە رێکەوتی 8.5.2024، حكومەتی فیدراڵ داوای لە سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، یونامی هاوكاری حكومەتی فیدراڵ و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكات، لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كوردستان.

لە ڕاپۆڕتەكەدا هاتووە، هاوكارییەكانی یۆنامی، بریتی دەبێت لە پێشکەشکردنی راوێژ و پشتگیری و هاوكاری تەكنیكی بۆ حكومەتی فیدراڵ و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

یونامی دەڵێت، ئامانج لە هاوكارییەكان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی پاك و گشتگیرد و ئازاد و دادپەروەرانە لە عێراق بەڕێوەبچێت بە بەشداری تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكان.

کۆمیسیۆنی عێراق بۆ 964: داوامان لە هەرێم کردووە مانگی ئە...

کۆمیسیۆنی عێراق بۆ 964: داوامان لە هەرێم کردووە مانگی ئەیلوول هەڵبژاردن بکەن