ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵه
یه‌كه‌م حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى تای خوێنبەربون له‌كه‌ركوك تۆمار كرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له كه‌ركوك یه‌كه‌مین حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى نه‌خۆشی تاى خوێبه‌ربوون تۆماركرا، ئه‌ویش ژنێکی تەمەن 25 ساڵه، پێشتریش دوو حاڵه‌تى پشكنینى ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بووه، به‌ڵام ته‌ندروستیان به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه .
دوێنی پێنج شەممە 30.5.2024 ئەنجامی پشکنینی خوێنی ژنێکی تەمەن 25 ساڵ دانیشتووی ناحیەی ریازی سەر بەقەزای حەویجە دەرچوە کە ئەو ژنە بەهۆی تای خوێنبەربون گیانی لەدەستداوە.
دکتۆر سەباح نوری، رێگەپێدراوی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە خێزادارە و لە گوندی مقامى سه‌ر به‌م ناحیه‌یه، کاری ئاژەڵداریان كردووه.
وتیشی “هێشتا ئه‌نجامى پشكنینه‌كانى نه‌گه‌ڕابووه‌وه گیانى له‌ده‌ستدا”.
تیمێكی ڤێتێرنه‌رى سه‌ردانى شوێنى رووداوه‌كه و گونده‌كه ده‌كه‌ن و هەڵمەتێكی پاکڕگرتنیان ئه‌نجامداو به ئاژه‌ڵدار و شوانكارهكانیشیان وت وریاى خۆتان بن له‌م په‌تایه و رێنمایی پێویستیان پێدان.
بە پێ سۆراغی 964 لە ناوه‌ڕاستی ئەم مانگە ئەنجامی پشکنینی دوو کەسی دیکە گەڕایەوە کە هەڵگری ئەو پەتایەن و باری تەندروستیان جێگیرە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن