خاوه‌نه‌كه‌ى: داواى یاساییمان تۆمار كردووه
گومان ده‌كرێت سوتانی دوو بارهەڵگرهكهى كه‌ركوك ده‌ستى ئه‌نقه‌ست بێت
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو لە ناوچەی پیشەسازی کەرکوک، دوو بارهه‌ڵگر سووتان، پۆلیس خاوه‌نه‌كه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش كه رووداوه‌كه ده‌بینێت، ده‌ڵێت به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست سوتێندراو‌ن.
توانا قاسم خاوه‌نى دوو بارهه‌ڵگره‌كه به 964ـى وت، به‌مه‌به‌ستى بۆیه‌كردن بهرههڵگرهكانى له گه‌راجێك جێهێشتووه، به‌ڵام شه‌وى رابردوو سوتاندبوویان.
وتیشی “داوای یاساییمان له‌سه‌ر خاوه‌نى گه‌راجه‌كه و پاسه‌وانه‌كان تۆمار كردووه، چونكه كه جێمانهیچشتن پاترى سه‌ر بارههڵگرهكانیشمان له‌سه‌ر مه‌كینه نه‌هێشتبوو، بۆیه گومانمان هه‌یه به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست سوتێندرابن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕێى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، بۆئه‌وه‌ى راستى رووداوه‌كه زیاتر ئاشكرا ببێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن