75000 كه‌س لە هه‌رێم سوودمه‌ندن
ئاماده‌كارى بۆ هاوتاكردنى موچه‌ى کەمئەندامانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان، ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ هاوتاكردنى موچه‌ى کەمئەندامان و خاوه‌ن پێداویستانى تایبه‌تى هه‌رێم و به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌رى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت، ئاماده‌باشیان كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 23.4.2024 وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت دۆخی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، ئامانج لێی هاوتاکردنی ماف و ئیمتیازاتی ئەو چینە بوو، دوای رێکەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی.
هه‌وراز عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌رى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى له دیوانى وه‌زاره‌تى كار، به 964ـى وت، تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمى هیچ نووسراوێكیان له باره‌ى هاوتاكردنى مافه‌كانى ئه‌م چینه به ئه‌وان نه‌گه‌یشتووه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ئاماده‌كارییه بۆ پێداچوونه‌وه به كێشه و گرفته‌كانیان و رێكخستنه‌وه‌ى كاروباره‌كانیان”.
به قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، له هه‌رێمی كوردستان 75 هه‌زار كه‌س وه‌ك كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌و ماف و ئیمتیازاته سوودمه‌ندن، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان دابین كراوه.