حاسڵاتی رۆژ
ئێران ئه‌مریكا ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئیسرائیلیش نیازی هێرشی هەبوو
+964
ژووری هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێکدا وتی، واشنتۆنمان ئاگادار کردۆتەوە ئەگەر پاڵپشتی ئیسرائیل نەکات، ئەوا ئێمەش بنکەکانیان ناکەینە ئامانج.
سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دەڵێت، هەوڵدەدەین سزا بخەینە سەر کۆمپانیا ئێرانییەکان، کە تایبەتن بە بەرهەمهێنانی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.
وتەبێژی پنتاگۆن سەبارەت بە ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران دەڵێت، وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران بڕیارێکە لە دەست ئیسرائیل، ئێمە ناتوانین بەزۆر هیچ بڕیارێک بگۆڕین.
تۆری ئه‌ی بی سی نیوزی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، ئه‌م هه‌فته‌یه ئیسرائیل دوو جار به نیاز بوو هێرش بكاته سه‌ر ئێران، به‌ڵام په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش پێی وتوون، فراوانكردنی گرژییه‌كان له سوودی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل نییه.
حكومه‌تی عێراق له ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن و یاداشتی له‌یه‌كگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان واژۆ كرد، رێككه‌وتنه‌كان هه‌ندێكیان حكومیین و هه‌ندێكیان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه كراون.
شۆفێری بارهه‌ڵگرێك له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییان بۆ نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه، تڕێله‌یه‌كی دزیوه و خۆی كردووه به ناو باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌لامه‌تی گشتی، له ئه‌نجامدا كه‌سێكی كوشتووه و 13 كه‌سیش برینداربوون.