پێنج کەس بوون
دزەکانی مەڕوماڵات لە کەرکوک دەستگیرکران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک پێنج دزی مەڕوماڵات دەستگیرکران، چواریان هەڵگری ناسنامەی سورین و سەرجەمیان رەوانەی بنکەی پۆلیسی عروبە کران.
مامۆستا حەسەن عەلی دانیشتوی گەڕەکی پەنجا عەلی بە 964ـی وت، “تێبینی ئەوەمان کرد، چەند کەسێک لەنزیک ماڵەکەمان سەرقاڵی دزینی مەڕوماڵاتن، پۆلیسمان لێ ئاگادارکردەوە، دەستبەجێ گەیشتن و دوای هەوڵێکی زۆر دەستگیرکران”.
سەرچاوەیەکی لە بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ـی وت، “دزەکان پێنج کەس بوون، چواریان هەڵگری رەگەزنامەی سوریان و یەکێکی دیکەیان خەڵکی ناوچەکەیە، بارهەڵگرێکی جۆری KIA-ژمارە دیالەیان لابووە”.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: لەکاتی ئاژەڵ دزینەکە خاوەن ماڵەکە پێی زانییوە و پۆلیسی ئاگادارکردوەتەوە، کە پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە دزەکان هەڵهاتوون، بەڵام توانرا لەبەردەم هەرزان بازاڕی یوسف لەناو بازاڕی پەنجا عەلی دەستگیربکرێن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی