لە سلێمانی

توشبووانی تالاسیما پێویستیان بە خوێنە

964+
دیلان محەمەد – سلێمانی

بەهۆی مانگی رەمەزانەوە خوێن بەخشین کەمیکردوە لە بانکی خوێن، ئەو هۆکارەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر توشبوانی تالاسیما داناوە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

کۆچەر کەریم، سەرۆکی کۆمەڵەی تالاسیما بە 964ـى وت، بەهۆی مانگی رەمەزانەوە هاوڵاتیەکی کەمتر روولە بانکی خوێن دەکەن، ئەوەش وایکردوە ببێتە هۆی کەمی خوێن بۆ توشبووانی تالاسیما.

لەبەر ئەم هۆکارە، کۆمەڵەى تالاسیما هەڵمەتێکى خوێن بەخشینیان لە شەوانى رەمەزاندا راگەیاندووە.

لە هەر رۆژێکدا لە سلێمانى،نزیکەی 60 توشبووی تالاسیما خوێن وەردەگرن، ئەوەش بە قسەى کۆچەر کەریم کە واى بە 964 وت.

توشبوانى تالاسیما پێویستیان بە هەموو جۆرەکانى خوێنە، بەڵام بە وتەى سەرۆکى کۆمەڵەکە، گرنگترینیان جۆرەکانی +A و +O.

لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەزار و 300 توشبوی تالاسیما هەیە کە توشبوو هەیە هەفتەی جارێک دەبێت خوێن وەربگرێت و توشبووش هەیە 21 رۆژ جارێک.

پێداچوونەوە: میدیا گۆران

ئاكرێ پێویستى به‌ خوێنه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما

ئاكرێ پێویستى به‌ خوێنه‌ بۆ نه‌خۆشانى تالاسیما