سەرما کۆتاییدێت

کەشناسی: ئەم هەفتەیە 10 پلە گەرمتر دەبێت لە هەفتەی پێشوو

964+

ژووری هەواڵ

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی شەممە پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزببێتەوە، بە جۆرێک کەشی هەندێک شوێن بەراورد بە شەممەی رابردوو زیاتر لە 10 پلە گەرمتر بێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شەممە 30.3.2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند، واتە لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئەوە جگە لەوەی پلەی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی بەرزتر بێت.

پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە:

– هەولێر: 25 پلە
– سلێمانی: 23 پلە
– دهۆک: 24 پلە
– زاخۆ: 24 پلە
– هەڵەبجە: 22 پلە
– کەرکووک: 27 پلە
– سۆران: 23 پلە
– حاجی ئۆمەران: 16 پلە
– گەرمیان: 30 پلە

پلەی گەرمای 23.3.2024 واتە شەممەی رابردوو:

– هەولێر: 19 پلە
– سلێمانی: 18 پلە
– دهۆک: 17 پلە
– زاخۆ: 17 پلە
– هەڵەبجە: 19 پلە
– کەرکووک: 22 پلە
– سۆران: 12 پلە
– حاجی ئۆمەران: 5 پلە
– گەرمیان: 24 پلە

کەش جێگرە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

کەش جێگرە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە