هەڵکەوت زاهیر
هەشت جار سەردانی ماڵی خوای کردووە و نیەتی نۆیەمیشی هێناوە
+964
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان گۆرانی و موزیک و هەڵپەرکێ و کەیف و سەفا، لای بەشێک لە هونەرمەندان دەگۆڕێت بۆ سرودی ئاینی و قورئان خوێندن، هەڵکەوت زاهیریش وەک خۆی دەڵێت لە ئاییینەوە نزیکە هەشت جاریش سەردانی ماڵی خودای کردووە.
پەیامنێری 964 دوای یەکێک لە بەربانگەکانی مانگی رەمەزان میوانی هەڵکەوت زاهیر بوو، لەبارەی نوێژو رۆژووەوە پرسیاری لێکرد و لە وەڵامدا وتی، “بە سروشتی خۆم لە ئاییینەوە نزیکم و زۆر شت لە ئیسلامەوە فێربووم وەک سەبر و ئارامی و زیاتر لە جارێکیش خەتمی قورئانی پیرۆزم کردووە”.
هاوکات هەڵکەوت زاهیر باسی لەوەکرد لە ژیانیدا هەشت جار سەردانی ماڵی خودای کردووە وەک عەمرە و نیەتی نۆیەمیشی هێناوە و نیازی حەجیشی هەیە.
هەڵکەوت زاهیر لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ هونەرمەندان لە ستۆدیۆکەی سرودی ئاینی تۆماردەکات و بۆ ئەمساڵیش سەرجەم خەتمی قورئانی بە گرافیک و دەنگ بڵاوکردووەتەوە.
دارشتنەوەی: پەری ساڵح