بکوژ خزمى کوژراوەکە دهرچوو
بکوژی کوڕەکەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگ دەستگیرکرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوك
سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە 964ـی وت، بکوژی کوڕەکەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمان بەگ دەستگیرکرا.
بهقسهى ئهم سهرچاوهیه کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت، لەسەر فەرمانی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک تیمێکی بەدواداچون پێکهێنرا، دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداجون و کامێراکانی چاودێری کرا.
وتیشی “دوای دوو رۆژ بکوژەکە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری بەغدا لە لایەن دەزگای هەواڵگری کەرکوک دەستگیركرا”.
بە پێى زانیارییەکان بکوژ و کوژراوەکە خزمی یەکترن.
شەوی سێشەممەى رابردوو، موعتەز عەبدولوەهاب کوڕی بەرێوەبەری پۆلیس ناحیەی سلێمان بەگ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی 55 کاتێک دەچێت سێرکتی کارەبای ماڵەکەی هەڵبداتەوە لەلایەن کەسێکەوە بە دەمانچە دەکوژرێت .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن