حاسڵاتی ئەم ئێوارەییە

حەماس: بڕۆنە مزگەوتی ئەقسا و ئەو بەربەستە بشکێنن

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە لە راگەیاندراوێکدا وتی، بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی شیری کۆرپەلە لە باکوری غەزە 27 منداڵ گیانیان لەدەستدا، دەشڵێت بە هەزاران منداڵ بەهۆی نەبوونی شیری تایبەت بە خۆیان تووشی کێشەی تەندروستی دەبن.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە زاری سەرۆکی حکومەتەوە دووپاتی کردەوە کە دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستینی بە دەستکەوتێک بۆ حەماس دادەنرێت.

بزووتنەوەی حەماس داوا لە خەڵکەکەی دەکات لە کەرتی رۆژئاوا بچنە مزگەوتی ئەقسا بۆ شکاندنی کۆت و بەندەکانی سوپای ئیسرائیل و رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانییان بۆ سەپاندنیان لەژێر ئەمری واقیعدا.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەزە، لە ئەنجامی شەڕەکەی ئیسرائیل و حەماس تا ئێستا 31 هەزار 272 کەس کوژراون و 73 هەزار و 24 کەسیش بریندارن.

وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا دەڵێت: دۆخی کەرتی رۆژئاوا جێگەی نیگەرانییە و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو کارەساتە بەردەوامەی غەزە رابگرێت.